ناسنامە و باری کەسی

پێدانی بڕوانامەی مردووانە، بۆ ڕاپەڕاندنی ئیش و کارەکانی کەسی کۆچکردوو لە لایەن کەسوکارەکەی.
بریتییە لە خزمەتگوزاری پێشکەشکردنی مۆڵەتی فه‌ریزه‌ی حه‌ج بۆ هاوڵاتیانی هه‌رێمی کوردستان، کە لە ڕێی بەشداریکردنی هاوڵاتی لە تیروپشک، ئەنجامدەدرێت.
ئەو هاوڵاتییانەی بەپێی خشتەی ساڵانە ناویان لەو تیروپشکە دەردەچێت، دەتوانن ئەم مۆڵەتە بە دەستبهێنن و سەردانی ماڵی خودا بکەن، بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج. حەج ئەرکێکی ئایینی واجبە لەسەر هه‌موو ئەو کەسانەی کە موسڵمانن و بنەمای ئەو ئایەتە پیرۆزە دەیانگرێتەوە: (ولِلهِ عَلى النَاسِ حِجُ الْبَیْتِ مَنِ اسْتَطَاعَ إِلیهِ سَبِیلاً) (ال عمران).
چاودێریكردنی منداڵانی بێ سەرپەرشت، كە دایک و باوكیان نەماوە، یان دایكیان هاوسەرگیری كردووەتەوە، بۆ منداڵانی تازە لەدایکبوو تاکو تەمەنی هەژدە (١٨) ساڵ ، پێشکەشکردنی خزمەت بەو منداڵانە بەشێوەی بیست و چوار (٢٤) کاتژمێریی. ئەو منداڵانەی تەمەنیان لە یەک (١) ڕۆژ تاکو چوار (٤) ساڵە، بەپێی سیستەمی دایەنگە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، بۆ ئەو منداڵانەی تەمەنیان لە پێنج (٥) ساڵ تاکو هەژدە (١٨) ساڵ، مامەڵەکردن لەگەڵیان بەپێی سیستەمی ژمارە (٥)ی ساڵی ١٩٨٦ دەبێت.
ئەم خزمەتگوزاریەیە، كە بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاكسازی كۆمەڵایەتی لە هەرێمی كوردستان پێی هەڵدەستێت و بریتییە لە دووبارە شیاندنەوەی سزادراوان لە ڕووی ڕەوشتی و پەروەردەیی و ڕەفتاری و كلتوورییەوە بە ئامانجی گێڕانەوەیان بۆ نێو كۆمەڵگا وەكو تاكێكی سوودبەخش.
دابینکردنى مافى خانەنشینییە بۆ میراتگرانى ئەو فەرمانبەرانەی، کە بە شێوەیەکی هەمیشەیی، لە یەکێک لە دامودەزگاکانی حکومەت دامەزراون و لە دەوامی فەرمییان بەردەوام بوونە تا ئەو کاتەی کۆچى دواییان کردووە. بەپێی دابەشنامەی شەرعی، میراتگرانی سوودمەند دەبن لە مافی خانەنشینی.